بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە دوای ئەو سەرکەوتنەی هێزەکانی عێراق لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا بەدەستیانهێناوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە هێزەکانی خۆی لەو وڵاتە رێکدەخاتەوە و هەموو جووڵەیەکیش بە هەماهەنگی حکوومەتی عێراق دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە درێژایی ساڵی 2020 هاوکاری هێزەکانی حکوومەتی عێراق بوون، لە ماوەی رابردووشدا لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عێڕاق، هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی سەربەخۆ هەستاون بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی و پارێزگاکاری کردن لە وڵاتەکەیان، لە ئەنجامیشدا توانیویانە ئاسایش بۆ هەزاران کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکەکەیان بگێڕنەوە.